ژنێک و  ٤ منداڵەکانی ئازادکران

شەنگال – لە ئەنجامی هەوڵەکانی شەڕڤانان ژنێکی ئێزیدی و ٤ منداڵی لە دەستی چەتەکانی داعش ئازاد کران.

لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی-قەسەدە، یەکینەکانی پاراستنی ژنان و یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال لە مانگی نیساندا ژمارەیەکی زۆری ژنان و منداڵانی ئێزیدی لەدەستی چەتەکانی داعش ئازادکران و بەکەسوکاریان سپێردرانەوە.

دوێنێش دوای ئەوەی ژنێک و چوار منداڵەکەی لە دەستی چەتەکان ئازادکران رادەستی کەسوکاریان کرانەوە لە شەنگال.