ڕیفراندۆمی تورکیا بەڕێوەچوو

ناوەندی هەواڵ – ریفڕاندۆمی تورکیا شەوی ڕابردوو کۆتایی هات و لە شارەکانی باکوری کوردستان دەنگی نا سەرکەوتووە.

دوێنێ لە كۆی زیاتر لە  58 ملیۆن دەنگدەر لە باکوری کوردستان و تورکیا دەنگی خۆیان بەکارهێناو هێشتا دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە کۆتاییهاتن و ئەنجامی ریفراندۆمەکە بڵاونەکردووەتەوە.

هەروەها بە پێی دەرەنجامە سەرەتاییەکان لە باکوری کوردستان دەنگی “نا” سەرکەوت، بەتایبەت لەو شارانەی دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠١٥وە هێرشی کردووەتە سەریان و لە هەوڵدایە تێکۆشانی گەل لەناویاندا لەناوببات زۆرینە وتیان”نا”. یەکەم شاری باکوری کوردستانیش کە زۆرینەی دەنگی “نا”ی بەکار هێناوە شاری دێرسمە.

سەرەڕای هەموو بەربەست و هێرش و دەستگیرکردنەکانی باکوری کوردستان، گەلی کورد بە جۆشی نەورۆزەوە خاوەنداری لە ئیرادەی خۆی کرد.

جێگەی ئاماژە پێکردنە ریفراندۆمی تورکیا دەنگدان بوو لە سەر سیستەمی سەرۆکایەتی وڵات، کە بریتیە لە سیستەمی حکومرانی سەرۆکایەتی و کوردان و لایەن دیموکراتەکان و بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانی تورکیاش ئەم سیستەمە وەک سەرەتای دەستپێکردنی شەڕێکی قوڵ لە وڵات و دکتاتۆری پێناسە دەکەن.