پێشەنگای چاوە چاوەڕوانەکان

سلێمانی – ئەمرۆ لە شاری سلێمانی پێشەنگای چاوە چاوەڕوانەکان لەلایەن هونەرمەندی فۆتۆگرافەر ئەژین قادر کرایەوە.

پێشەنگاکە لە حەوشی ئەمنەسورەکەی شاری سلێمانی کرایەوە و تێیدا وێنەی کەسوکاری ئەنفالکراوان کە لە چاوەڕوانی ڕۆڵەکانیان دان و وێنەی شوێنەوارە ئەنفال کراوەکان پێشاندران.

لەوبارەیەوە هونەرمەند ئەژین قادر وتی: “ئەمڕۆ ئەم پێشەنگایەم لە بۆنەی ٢٩ هەمین ساڵڕۆژی شاڵاوی ئەنفالی بەدناو کردۆتەوە و بەو هیوایەی توانیبێتم خزمەتێکی بچوکی کەسوکاری ئەنفالکراوەکان بکەم.

ناوبرا ئەوەشی خستە ڕوو کە زامی ئەنفال هەرگیز ساڕێژ نابێت و ئەویش دەیەوێت بە وێنەکانی سەرجەم جیهان لەو تاوانە دژە مرۆییە ئاگادار بکاتەوە.