پاش ٦٣ ڕۆژ زیندانیانی سیاسی کۆتاییان بە چالاکی مانگرتن هێنا

ناوەندی هەواڵ – لەسەر بانگەوازی کەجەکە،لە ڕۆژی ٦٤ هەمدا زیندانیانی سیاسی زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا کۆتاییان بە مانگرتن هێنا.

ئەو ٣٠٠ زیندانییە کوردەی، کە ماوەی ٦٣ ڕۆژ لەناو زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا مانیان لە خواردن گرتبوو،  کەمێک پێش ئێستا و لە رۆژی ٦٤ هەمدا کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.

 مانگرتنی ئەو زیندانیانە لەپێناو باشکردنی ڕەوشی زیندانیان و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)بوو، بەڵام دەوڵەتی تورک گوێی بۆ داواکاریی زیندانیان نەگرت و رەوشی تەندروستی زیندانیان گەیشتە ئاستێکی زۆر خراپ.

 دوێنێ کۆماجڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، لە راگەیەندراوێکدا داوای لە زیندانیانی مانگرتوو کرد، کە کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن.