ڕژاک بۆ ٨ی ئادار کۆنفرانسێک ئەنجام دەدات

ناوەندی هەواڵ – ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک بە لێدوانێکی نوسراو بەرنامەی خەبات و چالاکیەکانی خۆی بۆ ٧ی مارسی ئەمساڵ ڕۆژی جیهانی ژنان ڕاگەیاند. هەروەها ڕژاک بەو بۆنەوە کۆنفرانسێک ئەنجام دەدات.

لە ژێر دروشمی “بە ڕۆحی تێکۆشانی ٨ی ئادار بەرەو یەکێتی نەتەوەیی” ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان سەرانسەری هەرێمی کوردستان ڕیزە چالاکی جۆراو جۆر ئەنجام دەدات.

بە گوێرەی لێدوانەکەی (ڕژاک) بەرنامەی چالاکی و پیرۆزباییەکان بەو شێوەیەن:

*  ١ ی ئادار لە پارکی وەفایی شاری هەولێر ستارتی ٨ی ئادار بە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی ڕادەگەیەندرێت.

* ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستانەوە،  لە ژێر دروشمی “ئازادی ژن، هاوژیانی ئازادی لە هزری ڕێبەر ئۆجالاندا” کۆنفرانسێک ئەنجام دەدات. کۆنفرانسەکە بریتی دەبێت لە دوو پانێل کە لە کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی تا ٥ی ئێوارە بەردەوام دەکات و تێیدا لە بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، کێشەکانی ژن و چارەسەریەکانی لە هەرسێ بواردا لەلایەن گروپێک ژنی چالاکوان و شارەزا لە هەرسێ بوارەکەدا پێشکەش دەکرێت.

*  کاتژمێردووی دوا نیوەڕۆی ڕۆژی ٤ی ئادار لە  شاری کەرکوک بە هاوبەشی لەگەڵ ژنانی شاری هەولێر ئاهەنگێکی پیرۆزبایی لە گەڕەکی عەرەفە بەڕێوەدەچێت.

*  ٤ی ئادار کاتژمێر ١٢ لە سەر سەدەی دهۆک لە گوندی (بادرولێ) پیرۆزبایی هاوبەش لەلایەن رێکخراوەکانی ژنان لە بادینان بەڕێوەدەچێت.

*  هەروەها ڕۆژی ٧ی مارس پیرۆزباییەکی هاوبەش بە ئامادەبوونی هاوڵاتیانی دەڤەرەکانی ڕاپەڕین- سۆران- قەندیل کاتژمێر ١ی دوای نیوەڕۆ لە ڕاپەڕین بۆ ٨ی ئادار بەڕێوەدەچێت.

*  کاتژمێر ١ی دوا نیوەڕۆ ی ٨ی ئادار لە شارۆچکەی داقوق ئاهەنگێکی پیرۆزبایی بەڕێوەدەچێت.

*  لە شارۆچکەی چەمچەماڵ ڕۆژی حەوتی مانگ، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی سمینارێک لەسەر واتای ٨ی ئادار سازدەکرێت.

*  هەروەها ڕۆژی ٨ی ئادار لە بەردەم نوسینگەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لە شارۆچکەی کەلاری ئیدارەی گەرمیان، لێدوانێک ڕادەگەیەندرێت و دوا نیوەڕۆکەشی ژنان بۆ شەهیدانیه شەڕی دژی چەتەکانی داعش گوڵ دەڕوێنن.

*  هەروەها ژنانی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ژنانی دەڤەری شارەزوور کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی دوای نیوەڕۆی ٨ی ئادار لەبەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی دەست بە ڕێپێوان دەکەن تا پارکی ئازادی و لەوێش بەو بۆنەیەوە ئاهەنگێکی پیرۆزبایی بەڕێوەدەچێت.