تەرمی ژنێک دۆزرایەوە

خانەقین- دوێنێ دوو شەمە لە قەزای خانەقین تەرمی ژنێک بە کوژراوی دۆزرایەوە و تا ئێستا ناسنامەکەی نەناسراوەتەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای خانەقین ڕایگەیاند، کە تەرمی ژنێک دۆزراتەوە و ئێستا ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارۆچکەی بەعقوبە کراوە.

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند کە هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەو ژنە نەبووە بۆ ناسینەوەی، بەڵام پێدەچێت بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە لە شوێنێکیتر ئەو ژنە کوژرابێت و تەرمەکەی هێنرابێت بۆ ئەوێ. هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو کە پێدەچێت ژنەکە بەڕەچەڵەک عەرەب بووبێت.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد کە دوای زیادبوونی ڕێژەی کۆچبەری لە ناوچەیە ڕێژەی کوشتنی ژنان زیادی کردوە.