کچێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

 

ناوەندی هەواڵ – لە سنوری ناحیەی ئاشتی سەر بە شارۆچکەی كۆیە، كچێك لەلایەن براكەیەوە كوژرا، پۆلیسی کۆیەش ڕایدەگەیەنێت، هیچ سكاڵایەك لەسەر رووداوەكە تۆمار نەكراوەو کوشتنەکە لە ئەنجامی ڕووداوی چەک لە دەست دەرچوون بوە.

دوێنێ كچێك لەلایەن براكەیەوە كوژرا، بەپێی زانیاریەكان، تۆمەتبارەكە تەمەنی17 ساڵانە و كوژراوەكەش كە خوشكیەتی تەمەنی 13 ساڵانە.

بەرێوەبەری پۆلیسی قەزای كۆیە زیاتر وتی، لەسەر ڕووداوەكە هیچ سكاڵایەك تۆمار نەكراوە بەهۆی ئەوەی یەك خانەوادەن و نەیان ویستووە سكاڵا بنوسن.

كچەكە ناوی (ب.ح.ع) و براكەی ناوی (ا.ح.ع) بووە و لەپۆلیسی كۆیە تۆمەتبار دەستگیركراوە.