“کچی من ئەو ڕێگایەی هەڵبژارد کە ئۆجالان بۆ ئازادی ژن دەستنیشانی کردووە”

عەفرین ـــ دوو بنەماڵەی گوندی گۆلیای ناوچەی ڕەجۆ بە ئاهەنگێک دوو کچی خۆیان بەشداری ڕیزەکانی یەپەژە کرد. دایکی یەکێک لەو کچانە وتی: “کچەکەم ئەو ڕێگایەی هەڵبژراد کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئازادی ژنانی کوردی دیاری کردووە.”

سیلڤان یوسف و نەورۆز عەلی ئەو هەردوو هاوڕێیەن کە لە گوندی گۆلیای ناوچەی ڕەجۆی کانتۆنی عەفرین بەشداری ڕیزەکانی یەپەژە بوون. هەردوو بنەماڵەکە ئاهەنگێکیان گێڕاو لە ئاهەنگەکەدا هەردوو کچەکە سوێندیان خواردو بەشداری یەپەژە بوون.

دانیشتوانی گوند، دۆست و خزمی سیلڤان و نەورۆز هەڵپەڕکێی فۆلکلۆری بە تەپڵ و زوڕناوە پێشکەش کردو بنەماڵەی هەردوو کچەکەش شیرینیان بەسەر ئامادەبووانی ئاهەنگەکەدا دابەش کرد.

زەلوح محەمەد، دایکی سیلڤان کاتێ ماڵئاوایی لە کچەکەی کرد وتی: “ئەمڕۆ من کچەکەم دەنێرم تا هاوشانی ژنانی شۆڕشگێڕ تێبکۆشێت، دایکانی شۆڕشگێڕ زۆرن، منیش ئەمڕۆ یەکێک لەو دایکانەم. کچەکەم ئەو ڕێگایەی هەڵبژارد کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئازادی ژنانی کورد دیاری کردووە.”

سیلڤان یوسف و نەورۆز عەلی ئاماژەیان بەوە دا کە ئەوان ڕێگای ئازادی و ئافراندنی ژیانێکی ئازادو سەقام گیریان هەڵبژاردووە.”

شایانی باسە کە دانیشتوانی ڕۆژئاوا بەگشتی و بەتایبەت کانتۆنی عەفرین، بە ئاهەنگ و شایی منداڵەکانیان بەشداری هێزە سەربازیەکان
دەکەن کە ئێستا ڕۆژئاوای کوردستان دەپارێزن.