ژن لە چاوی سیستەمی سەرمایەداریدا، لیزی بە نمونە

 

ناوەندی هەواڵ – سیستەمی سەرمایەداری، لە هەموو ڕوێکەوە هەوڵی لاواز کردنی بیر و ڕامانی مرۆڤەکان دەدات، تەنانەت لە ڕووی هەست، ویژدان، سۆز و ناخیش مرۆڤەکان لە ڕاستی خۆیان دادەبڕێندرێن، چیرۆکی وێنەیەکی لیزا یەکێکە لەو هەزارەها چیرۆکەیە کە ژنان دەکاتە قوربانی ئەو سیستەمە.

ليزى فلاسكيز ده ليت:

“بۆیەکەمجار کاتێک لە یوتوب وێنەیەکی گاڵتەئامێزی منیان بڵاوکردەوە بەناونیشانی (ناشیرینترین ژن لە جیهاندا!)، لەماوەی ۹ چرکەدا ۸ ملیون کەس وینەکەیان بینی، زۆربەیان بە کۆمێنت نوسیبویان ناشیرین تری کەس خۆت بکوژە باشترە، بۆ من دۆخێکی یەکلاکەرەوە بوو، لەو خەڵکە دڵگران نەبووم چونکە دۆخی منیان نەئەزانی، من ٤ مانگ پیش لەدایکبونی ئاسایی لەدایک بووم، کێشم ۱.۲ گرام بوو، توشی نەخۆشیەک بووم کە لە جیهاندا ۳ کەس هەیەتی، نەخۆشیەکەشم ئەوەیە کە چەند بخۆم چەوری لەلەشمدا نامێنێت، تەنانەت کێشم لە ۲۹ کیلۆ زیاتر نابێت، بەهۆی ئەو نەخۆشیەشەوە بینینی چاوێکم لەدەستدا، سەرەڕای رقی خەڵکی بۆ من کە پێیان وایە قێزەونم، بەڵام بڕیارمدا نەکەومە ژێر کاریگەری کەس و ژیان بەسەرکەوتوی دەستپێبکەم، خوێندنم لە بواری گەیاندن تەواو کرد و وەک پسپۆری گەیاندن لە زانکۆی تکساس لە سان مارکۆس دامەزرام، ئێستا بەدلخۆشیەوە کەسێکی بەناوبانگم و چەندەها کتێبم لەسەر نوسراوە وەک کتێبی “لیزی جوان”و”جوان بە وەک لیزی” و”وەک خۆت بە” . ئێستا من لە کەسێکی ناشیرین و قيزەونەوە، بومەتە کەسێکی بەناوبانگ لە بواری قسەکەری گشتیدا، لەوانەیە لەچاوی کۆمەڵگامن وەک شێوە قبوڵکراو نەبم، بەڵام توانیم تێروانینی کۆمەڵگا لەبەرژەوەندی خۆم بگۆڕم.”

لیزی لەو پەیامەی پێمان دەڵێت: “جوانیەکان لە ناخی مرۆڤ، لە هزر و هۆشدا شاراوەن، ئەوەی ئێوە دەیبینن، تەنها شتێکی ڕواڵەتیە.” ڕەنگە لیزیش بیتوانیایە، بە جۆرێک لە جۆرەکان خۆی وەک ئێوە پیشان بدایە، بەڵام لیزی وەک خۆی جوانە، وەک خۆی بیر دەکاتەوە، متمانەی بە خۆی هەیە، جوانیەکان لە لای لیزی واتایەکی تریان هەیە. ٨ ملیۆن لە ٩ چرکە و ١٩ ملیۆن مرۆڤ لە چەند چرکەیەکیتردا دابڕاون لە هەست، ئەوەی دەیبینن لە ئەقڵیان دەچەقێت. لیزە لێرەوە پێمان دەڵێت: “دیدەتان، هزر و وتەکانتان بخەنە یەک و ئەو دیوی ڕاستیەکان ببینن.