وێنەی ژنێکی قارەمان لەسەر پارەی ئەندەنوسیا

ناوەندی هەواڵ – وێنەی ژنێک کە شوێن پەنجەی خۆی لە مێژووی وڵاتەکەی داوە، لەسەر پارەی تازە چاپکراوی وڵاتی ئەندەنوسیا دانراوە.

لەسەر پارەی تازە چاپکراوی وڵاتی ئەندەنوسیا کە لەلایەن بانکی ناوەندیەوە کەوتۆتە بەردەست، وێنەی ژنێک دەبینرێت. لەو وڵاتەش ١١ ژنی قارەمان ناویان تۆمار کراوە، لەوانەش پێنجیان موسڵمانن، بە هۆی ئەوەی وێنەی ئەو ژنە لەچکپۆش نیە، کاردانەوەی لێکەوتەوە.

هەندێک لە لایەنە بەرهەڵستەکانی ئەو وڵاتەش داوایان کرد، وێنەکە بە تەواوی لاببرێت، بەڵام بانکی ناوەندی وڵات ڕایگەیاند: قارەمانی نەتەوەیی لەو وڵاتە، بە گوێرەی ئاینەکان هەڵنەبژێردراوە.

هەروەها لەسەر لایەکی ڕووپیەی ئەندەنوسی، وێنەی (کۆت مەوتی) کە ژنە تێکۆشەرێک دانراوە کە دژی داگیرکەری هۆڵەندا خەباتی کردوە.