لە تەقینەوەیەکدا سێ منداڵ گیانیان لە دەستدا

 

رەقە – لە گوندی مەحمودیەی سەر بە شاری ڕەقە لە ئەنجامی بۆمبێکی چەتەکانی داعش، سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا.

دوێنێ چوارشەمە لە گوندی مەحمودیەی سەر بە شاری ڕەقە کە لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کراوە، بۆمبێک بە منداڵان تەقیەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو بۆمبەدا سێ منداڵ کە تەمەنیان لە نێوان ٤ بۆ ١٣ ساڵانە گیانیان لە دەستدا. هەروەها یەکێکیشیان بەسەختی بریندار بوو.

زانرا کە سەرجەم ئەو منداڵانە لە خانەوادەیەک بوونەو لە کاتی دەستکاریکردنی بۆمێکی چێندراوی چەتەکانی داعش پێیان تەقیوەتەوە.

د. فازیلە تایەر لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، هێزەکانی یەپەگە بریندارەکەیان بە خێرایی گەیاندۆتە نەخۆشخانە، بەلام بەهۆی سەختی برینەکانی کە مەترسی لەسەر ژیانی هەیە ڕەوانەی نەخۆشخانەی قامیشلۆ کراوە. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە ڕێخکراوی مانگی سوری کوردی هاوکاری کەسوکاری منداڵانیان کردوە.