فیگەن یوکسەکداغ: دۆزەکەمان دەبێتە ناونیشانی تێکۆشانی دادپەروەری

ئەنقەرە – فیگەن یوکسەکداغ لە نامەیەکدا کە لە زیندانەوە بۆ کۆنفرانسی مافناسانی ناردوە رایگەیاندووە کە، دیوارەکانی زیندان وەکو بەربەست نابینین و دۆزەکەمان دەبێتە ناونیشانی تێکۆشانی دادپەروەری.

فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە پەیامێکی بۆ کۆنفرانسی نێوەدەوڵەتی مافناسان ناردوە کە لەژێر ناونیشانی (دۆخی نائاسایی لە سیستەمی دادگەریی تورکیادا گرێ دەدرێ.

یوکسەکداغ وتی: “بۆ ئەوەی باوەڕ بە هێزی بەرەوپێشبردنی گۆرەپانی خەباتی دادگەری و یاسا بکەین، گەلێک هۆکارمان هەن، کە بەداخەوە بەهۆی دەستگیر کردنمان و هەلومەرجی سەختی نایاسایی، ئێمە ناتوانین بەشدار بین، بەڵام لەو رەوشەدا پێویستە بڵێین هیچ شتێک بەربەست نییە لەبەردەم پشتیوانی بیروڕای هاوبەشماندا، هەتا ئێستا هیچ سنوور و بەربەستێکمان نەناسیوە، دیوارەکانی زیندانیش وەکو بەربەست نابینین لەبەردەم خەبات بۆ بەدەستهێنانی ماف و یاسا و ئازادی، بەڵکو بەپێچەوانەوە، ئەو هەلومەرجانەی کە تێیداین هۆشیاریمان بەرزتر دەکاتەوە و رێگای تێکۆشان روناکتر دەکاتەوە”.

لە ڕەوشێکی هەرە خراپی یاساییداین

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، فیگەن یوسکەداغ، ئاماژەی بەوە کرد: “هەر کاتێک مافەکان بوونە یاسای دیموکراتی، هەر کاتێک ئەمنیەت هەبوو بۆ ئەوانەی لە دژی دەوڵەتن، دەوڵەت تاکەکەس و کۆمەڵگەی پاراست، ئەوکاتە سیستمێکی یاسایی راستەقینە دەتوانرێت دروست بکرێت”.

یوکسەکداغ وتیشی: “لەمڕۆدا، لایەنی هەرە خراپی یاسای دەسەڵاتداران، داگیرکەران، یاسای زۆرداران لەسەر ئێمە جێبەجێ دەکرێت، هێزەکانی دەسەڵاتداریش خۆیان ئەو سیستمە نایاساییە ناناسن”.

یوکسەکداغ ئاماژەی بەوەش کرد: “وەکو ئەنجامی قەیرانی یاسایی، کە لەناو قەیرانی کۆمەڵایەتی – سیاسی دەرکەوتوە، سەبارەت بەوەی کە ئەوان دەستگیر کراون وتی: “بەمزوانە ئێمە وەکو هێزێکی خولقێنەری ژیانێکی نوێ و یاسایەکی نوێ، دەناسرێین، پرسێکی ئێمە کە لەسەر ئاستی مێژوییدا گرنگە، وتنەوەی خەباتی دادگەریی و ئازادییە کە پێویستە لەناو مێشکی مرۆڤەکان جێگیر بێت”.

سڵاوم بۆ هەموو مافناسان کە هەوڵیانداوە، بۆ رێکخستن و بەڕێوەبردنی ئەو قۆناغە.