فاس، دژ بە هێرشی سەر ژنان کەمپەینێک ڕاگەیاندرا

ناوەندی هەواڵ – دوای ئەوەی لە وڵاتی فاس، ژنێک ڕووبەڕووی هێرشی کۆمەڵە پیاوێک دەبێتەوە و پاشانیش خۆی دەکوژێت، ژنان کەمپەینێکیان ڕاگەیاند.

بزوتنەوەی مافەکانی ژنان لە وڵاتی فاس و یەکێتی ژنانی ئازاد،  کەمپەینێکیان دەستپێکرد. ئەو کەمپەینەش دوا بە دوای ئەو هێرشە بە کۆمەڵە دێت کە کرایە سەر ژنێک و پاشان ژنەکە خۆی کوشت، ژنان لە کەمپەینەکە داوا دەکەن سەرجەم تاوانبارانی دەستدرێژی و توندوتیژی سەر ژنان بدرێنە دادگا و بێتاوان نەمێنن.

لەتیفە بوشوا، سەرۆکی بزووتنەوەی مافەکانی ژنان، لە ڕێپۆرتاژێکیدا لەگەڵ ئاژانسی سپۆتینگ دەلێت: لەگەڵ سەرجەم رێکخراوەکانی ژنان کۆبووینەتەوە بۆ ئەم بابەتە و گەیشتینە ئەنجامی ئەوەی دەبێت بەرخۆدانی ژنان پێشبخەین.

لەتیفە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو ژنە دوای ئەوەی دایکی سەرلێدانی دادگا دەکات، خۆی کوشتوە،ئەوەش واتای سەروەر نەبوونی یاسای یەکسانیە.