سزای داواکراو بۆ هاوسەرۆکان ئاشکرا بوو

ناوەندی هەواڵ – داوای سزاى 225 ساڵ زیندانیکردن بۆ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوکسه‌کداغ هاوسه‌رۆکانى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌) کراوە.

له‌ سکاڵانامه‌یه‌کدا که‌ بۆ دادگا ئاماده‌کراوه‌، داوا کراوه‌ 142 ساڵ سزاى زیندانیکردن بۆ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و 83 ساڵ سزاى زیندانیکردن بۆ فیگه‌ن یوکسه‌کداغ ببڕدرێته‌وه‌.
له‌ سکاڵانامه‌که‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، که‌ ده‌بێت هاوسه‌رۆکانى هه‌ده‌په‌ 225 ساڵ زیندانى بکرێن.