“دەمێکە چاوەڕوانی ئەو ڕۆژانەم دەکرد”

 

ڕەقە –  وتەبێژی ژووری چالاکیەکانی توڕەی فورات ڕادەگەیەنێت، بەرامبەر بە چەتەکانی داعش بەردەوام دەبن لە شەڕ کردن و بەرخۆدانی دەکەن.

سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە ئۆپراسیۆنی سەربازی توڕەی فورات بۆ ئازادکردنی شاری ڕەقە و دەوروبەری جیهان شێخ ئەحمەد، وتەبێژی ژووری چالاکیەکانی توڕەی فورات ڕایگەیاند: “هەموو جیهان دەزانێت کە چەتەکانی داعش و هاوکارانیان دوژمنی ژنان و تێکڕای مرۆڤایەتین. هەڵمەتی توڕەیی فوراتیش وەشاندنی گەورەترین گورزە لە بڕبڕەی ئەو گروپە چەتەیە. بێگومان بەرخۆدانێکی بێ وێنە بەڕێوەدەچێت و هەر بەو بەرخۆدانەش کۆتایی بە چەتەکانی داعش دێنین.”

ناوبراو سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئازادکردنی شاری ڕەقە و وتی: “بە ئازادکردنی شاری ڕەقا، تۆڵەی هەموو ژنان و بە تایبەتیش ژنانی شەنگال دەکەینەوە.”

“ئازادکردنی ڕەقە نمونەی تێکۆشانە بۆ هەموو ژنانی جیهان”

جیهان سەرنجی ڕاکێشایە سەر گرنگی ئازادکردنی شاری ڕەقە و وتی: “بنەماڵەی خۆم و زۆێک ئەوان کە لە شاری ڕەقە دەژیان، ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و ستەمی زۆر بوونەوە. ئێمەش بەردەوام دەبین لە تێکۆشان بۆ ئەوەی بتوانین تا تاکێک و بستێک خاک لە ژێر دەستی چەتەکان مابێت ئازادی بکەین. بەو هیوایە تێکدەکۆشین کە جارێکیتر بە ئازادی لە کۆڵانەکانی ڕەقە بسوڕێینەوە.”

جیهان شێخ ئەحمەد لە کۆتایشدا وتی: “بەشداریم کردوە لە زۆرێک لە ئۆپراسیۆن و هەڵمەت، بەڵام ئۆپراسیۆنی ڕەقە جیاوازی خۆی هەیە، شەڕکردن و تێکۆشان بۆ ئەو شارەی کە بە منداڵی لێی گەورەبووم، جۆشێکی تایبەتی هەیە و هەر کەس ناتوانێت درک بەو هەستە بکات. هەر گوندێک ئازاد دەبێت و هەنگاوێک نزیکی شاری ڕەقە دەبینەوە بە دەنگێکی بەرز هاوار دەکەم کەمی ماوە رزگارتان دەکەین . زۆر لە مێژە چاوەڕوانی ئەو ڕۆژانەم دەکرد.”