ئەو ڕۆژنامەنوسەی شەڕی جیهانی دووەمی ڕاگەیاند گیانی لەدەستدا

 

ناوەندی هەواڵ – ئەو ژنە ڕۆژنامەنوسەی جاری یەکەم شەڕی جیهانی دووەمی لە میدیاکانەوە بە جیهان ڕاگەیاند گیانی لەدەستدا.

ڕۆژنامەوان کلارا هۆللینگورس، ئەو ژنە ڕۆژنامەنوسە بوو کە جاری یەکەم لە میدیاکانەوە شەڕی جیهانی دووەم،  (لە ساڵی ١٩٣٩ بە داگیرکردنی پۆلۆنیا لە لایەن ئەڵمانیاوە دەستی پێکرد)، بە جیهانی ڕاگەیاند.

کلارا لە دایکبووی ساڵی ١٩١١ی شاری هۆنگ کۆنگ بوو، لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڤێتنام، جەزائیر و وڵاتانی ئەوروپا کاروخەباتی رۆژنامەنوسی کردوە. ساڵی پار ١٠٥ ساڵەی تەمەنی پیرۆز کرد و ئەمرۆ گیانی لە دەستدا.