ئارین بە ئاوازی دەنگبێژی گەورە دەکات

وان – مریەم یەکێک لەو ژنانەیە کە تا ئێستاش کەلتوری لاوک و حەیرانی کوردی پاراستوە و دەلێت: دەنگبێژی بەشێکە لە کەلتوری کوردان.

مریەم تونجەر تەمەن ٤١ ساڵان ژنێکی شاری وانی باکوری کوردستانە، مریەم شایەتی بۆ زۆرێک لە ڕووداو و مەرگەساتەکان کردوە، بۆ دەربڕینیان هەمیشە بە دەنگ و ئاوازی ڕەسەنی کوردی و بەوتنەوەی لاوک و حەیران وەک خۆیان پێی دەڵێن بە (دەنگبێژی) گوزارەی لەو نەهامەتیانە کردوە.

یەکێک لە نەوەکانی مریەم ناوی ئارین میرکان(سەمبۆلی بەرخۆدانی کۆبانێ)ی لێندراوە. مریەم ئاماژە بەوە دەدات کە سەرجەم منداڵەکانی لە ژێر لای لایە و دەنگبێژی گەورە کردوون، ئێستاش نەوەکەی بە دەنگبێژی گەورە دەکات.