پانۆرامای ڕووداوە گرنگەکانی ژنانی باکوری کوردستان لە ساڵی ٢٠١٦

ناوەندی هەواڵ – لە باکووری کوردستان و تورکیا ساڵی ٢٠١٦ بڕ بوو لە کۆمەڵکوژی و توندوتیژی. بە هاتنی ساڵی ٢٠١٧ ئاشکرا بوو کە بە سەدان ژن لە ئەنجامی توندوتیژی دەوڵەتی پیاوسالاری کوژران و بەسەدان ژنی دیکە رووبەرووی توندوتیژی پیاوان بوون.

ژنان بە ئامانج گیران

– لە باکووری کوردستان لە ئەنجامی هێرش و گەمارۆکانی دەوڵەت، هەرە زێدە ژنان بە ئامانج گیران. لە سەلامەت یەشیلمەن هەتا تایبەت ئینانەوە بە سەدان ژن لە لایەن دەوڵەتەوە کوژران و تەرمەکانیان لە شەقامەکان مانەوە. لە دژی هێرشەکانی دەوڵەت کە ژنانێکی وەکو فاتیمە ، پاکیزە وسێڤێیان کوشت، ژنانی جەوان بە ناوی یەپەسە ژن خۆیان بەرێکخستن کرد.

رووی راستی دەوڵەتی پیاوسالار لە ١٥ تەمموزەوە ئاشکرا بوو

– ئەو کەسانە کە بە فەرمانی ئەردۆغان رژانە شەقامەکان  لە دژی ژنان هەرەشەی دەستدرێژی ڕەگەزیان دەکرد. کاربەدەستانی ئاکەپە و سەرۆککۆماری تورک ئەردوغان بە گوتنی “ژن نەبێتە دایک ، نیو ژنە” زهنیەتی رەگەزپەرەستی خستەڕوو.

– بەڵام ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیە لە بەرامبەر ئەم زهنیەتە سەرهەڵدانیان کرد و رژانە شەقامەکان . بە هۆی ئەم گوتنە  بەسەدان ژن کوژارن. لە مانگی یەکی ٢٠١٦ تا ٢٠ نۆڤەمبەر  ٢٣٦ ژن لە لایەن پایوانەوە کۆژران و ٧١ ژن رەبەروی دەستدرێژی بونەوە . ٣٦٨ منداڵ  رابەروبری دەستدریژی  ڕەگەزی بوونەوە. لە سەدا ٥٦ دەستدرێژیەکان لە قوتابخانەکان روویاندان.

– بە درێژایی ساڵ ئەکەپە ویستی بە رێگی یاسا رەوایەتی بە زهنیەتی رەگەپەرەستی خۆی بدات پەرلەمانتاری ئەکەپە  پێشنیار یاسایەکیان، سەبارەت بە دەستدرێژی  پێشکەشی پەرلەمان کرد. ئەم پێشنیار یاسایە نارەزایەتی بەرفراوانی لێکەوتەوە.

– هێرشەکانی ئاکەپە لە بەرامبەر سیاسەتمەدار و چالاکوانانی ژن بێناوبەر بەردەوام بوو. حکومەتی ئاکەپە لە بەرامبەر سیستەمی هاوسەرۆکایەتی و  خەباتی ژنان خۆی پێ ڕانەگیرا. دەسپێک هاوسەرۆکی هەدەپە فیگەن یوکسەکداغ دواتر بەرپرسی کەژەئا ئایلا ئاکات ئاتا، هاوسەرۆکی دەبەپە سەباحەت تونجەل هاوسەرۆکی شاری مەزنی ئامەد گوڵتەن کشاناک پەرلەمانتاران سەلما ئێرماک، لەیلا بیلیک، نورسەل ئادوغان و گولسەر یەڵدرم و بە سەدان ژنی دیەکە دەسبەسەر کران و خرانە زندان.

لە دوای کۆدەتای ١٥ تەموز ئەکەپە بە بیانوی رەوشی تایبەت دەسپێک کۆنگرەی ژنانی ئازاد  کەژئا و ژماریەکی زۆر لە رێکخراوەکانی  ژنان کە پێشەنگایەتی رووبەرووبونەوەی سیستەمی دەسەڵاتداری دەکەن داخران.

– هەروەها تاکە ئەژانسی ژن لە جیهان ئەژانسی ژنها کە رەنگ و دەنگی ژنان بوو  لە لایەن هەمان زهنیەت داخرا.ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەوانانی ژن دەسبەسەر کران ژماریەکی زۆر لە سەر کار دەر کران ، بەڵام لە بەرامبەر دا ژنان بە فراوانکردنی رێکخستنوبنیان وڵامی ئەم هێڕشەنەیان داوە.

– لە کۆبونەوەیەک لە ئامەد ژنان بڕیاریان دا لە ئێستا و بەدواوە تێکۆشانی خۆیان  لە ژێر چەتری تەڤگەری ژانانی ئازاد (تەژەئا) بەردەوام بکەن.

هەنگاوی مەزن لە ڕووی ئابووریەوە

لە نێوان ٢٧ تا ٢٨ شوبات یەکەمین کۆنفرانسی  بە ناوی “ئێمە  ئابوری کۆمینال بونیاد دەنێین و ئێمە لە ئابوریدا هەیین” بەرێوەچوو. لە دوای ئەم کۆنفرانسە لە زۆرێک لە شارەکان کار و خبەاتی ئابۆری ژنانی بەرێوە بەرد

مندالانیش لە هێرش و توندوتیژیەکانی ئاکەپە بێ بەش نەبوون

لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریەکانیدا  نزیکەی ١٥٠ منداڵ کۆژران و بەسەدانی دیکە  دەسبەسەر کران. لە بەرامبەردا بۆ ئاشتی و پاراستنی مافی منداڵان ریزە چالاکی ساز کران.

لە کودەتای ٢٠ی ئەیلول کە دژی چاپەمەنی ئازاد ئەنجام درا زارۆک تیڤی داخرا و دواتربە هۆی نارەزایەتیەکان  لە ٩ تشرینی دووەم دەستی بەپەخش کردەوە.