دوای ٤٨ ڕۆژ ئەشکەنجە کردن موژگان ئەکین ڕەوانەی جەرابلوس کراوە

ئەنقەرە – ئەسعەت ئەکین، باوکی موژگان ئەکین کە نزیکەی دوومانگە هیچ زانیاریەک لە بارەی کچەکەیەوە  نەدەزانی ، رایگەیاند: دوای ٤٨ ڕۆژ ئەشکەنجە کردن موژگانی کچم لە جەرابلوس بەردراوە.

موژگان ئەکین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ناوچەی سور و خەباتکاری تەلەفزیۆنی ئۆزگور گۆن تیڤی لە باکوری کوردسستان، لە ٢٤ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە لایەن پۆلیسی مەدەنیەوە ڕفێنرا. دوای دوو مانگ لە بێ سەروشوێن بوونی موژگان، ئەعەت ئەکینی باوکی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەردەم کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە شاری ئەنقەرە لێدوانێکی راگەیاند و وتی: دوای ٤٨ ڕۆژ ئەشکەنجە کردن موژگان لە خاکی جەرابلوس ئازادکراوە، ئەگەر خاوەنداری کردنی ڕاگەیاندن و گەل نەبووایە ئەوا کچکەم دەکوژرا.”

باوکی موژگان ئاماژەی بەوەشدا کە موژگان پەیامێکی ناردوە بۆیان و ڕایگەیاندوە گەر خاوەنداری گەل بەو ئاستە نەبووایە ئەوا تەرمەکەتان وەردەگرتمەوە، بۆیە سڵاو و خۆشەویستی خۆم بۆ هەمووتان دەنێرم .