ئایسەل توغلوک دەستبەسەرکرا

ئەنقەرە – بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری ئەنقەرەی تورکیا، ئایسەل توغلوک دەستبەسەر کرا.

لەدرێژەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی ئاکەپە لە باکوری کورستان و تورکیا ئەمڕۆ ئایسەل توغلوک یاریدەری هاوسەرۆکانی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەستبەسەرکرا.

هاوکات زانرا هەر ئەمڕۆ کە سەیدی فورات، یاریدەری هاوسەرۆکانی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) وئەندامی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی لە ماڵەکەیدا لە شاری ئامەد دەستبەسەرکرا.