بۆچی سوژن

بەو ئامانجەی وەک سوژن ڕۆڵی لە ڕاگەیاندن دا بەجێ بینێ

ژن کە بەشێکی پێکهاتەی وشەی “سوژن”ە لە هەمان کات دا دوو پێکهاتەی گرنگ لەخۆوەدەگرێت: ژن و ژیان. سوژن لە داهێنانەکانی ژنە لە مێژووی مرۆڤایەتی دا، بەشێکە لە پێکهاتەی ژیانی ژن. ژنانێكی کە بە سوژن خۆیان دەپاراست، دواتر بە قەڵەم و ڕێبازی دیکە پەرەی بە خۆپاراستن و ژیان دا. ژنانی ڕاگەیاندکاریش دەبنە میراتگری ئەو داهێنانەی ژن بۆ ئەوەش دەزگاکەمان ناودەنێین سوژن. سوژن سەمبولێکە بۆ پاراستن و بەرەنگاربونەوە و داهێنان.

ڕۆژنامەوانانی ژن بێ ئەوەی بلێن ” تۆ بلێی پیاوان چی بلێن؟” بڕیاری نوسینیان دا ئەمجارەیان ڕوی سوژنەکەیان کردە ئەو جێیانەی کە زهنیەتی پیاوسالاری زیاترین پاوانی کردووە بە تایبەتی مەیدانی ڕاگەیاندن.

ڕووی ئەو سوژنە دەکەینە ئەو زهنیەتی پیاوسالاریە لە هەموو مەیدانەکان، پەرە بە زمانێکی ژنانە دەدەین کە کۆمەڵگە هەموو لە ئامێز بگرێت. لە دژی ئەو دەسەڵاتدارەی کە دەڵێ ” با ژنان بێ دەنگ بن” بە ڕاگەیاندنێکی ژنانە دەنگ و ڕەنگی ژنان بڵاو دەکەینەوە.

سوژن لەگەڵ بڵاو کردنەوەی هەواڵی ژنان لە هەمان کات دا ئامانجێتی بە قەڵەمی ژن و لە دیدی ژنەوە لە بەشی دۆسیە و پۆرترە چیرۆک، نوسین و بەسەرهاتەکانی ژنان بخاتەڕوو.

سوژن ئەو رۆڵە ناناسێ و دانی پێدانانێ کە دەوڵەت بۆ ژنی داتاشیوە بەڵکو لە هەواڵ و بەرهەمەکانی دا تێکۆشانی ژن بە بنەما دەگرێت و دەبێتە بەربەست لەو ڕاگەیاندنەی کە زهنیەتی پیاوسالاری تێدا زاڵە.

سوژن بەو ئامانجە کەوتە ڕێ کە ڕووی زمانی سوژنەکەی ڕووبەڕووی زمانی میدیا پیاوسالارانە بکاتەوە و بە دروشمی نامانەوێ لە ژێر سایەی پیاودا بژین پاشناو بەکارناهێنێت و تەنیا ناوی کەسەکان بەکاردێنێت. وەک ڕۆزا لوکسەمبورگ، غوربەتئەلی ئەرسوز، ئیما گوڵدمان، فرجینیا ئۆلف، ئایفەر سەرچە، ئولریکە مەینهۆف ، دەنیز فرات کە دەیانویست ڕۆژنامەگەری ژن بکەنە مەیدانێکی هەمیشەیی و بەردەوام. بەو بیر و باوەڕیە کار دەکا کە زمانی ڕاگەیاندن وەک سوژن بەکاربێنێت

ئێمە هەبووین، هەین و هەر دەبین.!